مه‌ودا میدیا-
فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا ره‌زامه‌ندیی وه‌رگرت بۆ دابینكردنى نه‌وتى سپیی بۆ هاوڵاتییانى هه‌رێم.
چنار ده‌ربه‌ندی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى وت “فراكسیۆنى یه‌كێتیی رەزامەندیی وەرگرت بەدابینکردنی نەوتی سپیی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان”.
وتیشى “به‌غدا رهزایبووه به‌وه‌ى نه‌وتى سپیی بۆ هاوڵاتییان بنێرێت، به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ى به‌زووترین كات نه‌وت بۆ هه‌رێم ره‌وانه بكرێت و دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له بازار نرخه‌كه‌ى زۆر گرانبووه و خێزان هه‌یه تواناى كڕینی نییه، بۆیه پێویسته به‌غدا به‌زووترین كات نه‌وت بنێرێت”.
ع
