مه‌ودا میدیا-
میدیایەکی ئەمه‌ریکی باسى له‌وه‌كردووه جێگره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران کردووە و نامه‌یه‌كى بۆ موحسین ره‌زایی، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئێران ناردووه.
رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵى ئەمه‌ریکا له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه، جەی دی ڤانس جێگری تره‌مپ، پەیوەندیی كردووه به موحسین رەزایی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانەکان.
رۆژنامەکە هەروەها بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمه‌ریکی و سەرچاوە ئاگادارەکان بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڤانس بە فەرمانی تره‌مپ پەیامێکی بۆ رەزایی ناردووە.
له لایه‌كى تره‌وه ئاژانسى ئه‌كسیۆسى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێت، پەیامەکەی ڤانس بۆ رەزایی جەختی لەسەر پێویستی پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران کردەوە
هەروەها ئەو دەزگا میدیاییە بە پشتبەستن بەو بەرپرسە ئەمه‌ریکییە بڵاویکردووەتەوە کە تره‌مپ تامەزرۆیی خۆی بۆ ناردنی پەیامەکەی ڤانس بۆ رەزایی نیشانداوە.
لە لایەکی دیکەوە، نیوز نەیشن لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، پەیوەندیی چڕ و پڕ لە نێوان لایەنی ئێرانی و ئەمه‌ریکی لە رێگەی ناوبژیوانانەوە روویداوە.
ع