عیراق رەتیدەكاتەوە كە نیازی قەرزكردنی دەرەكی هەبێت

مەودا میدیا-
حكومەتی عیراق ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن گوایا عیراق پلانی هەیە بڕی 16 تریلیۆن دینار قەرز لە هەریەك لە وڵاتەكانی سعودیە، كوەیت، چین، ئەڵمانیا و فەرەنسا وەربگرێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە.

حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند “ئەو هەواڵانەی كە باس لە هەنگاونانی عیراق دەكەن بۆ قەرزكردنی 16 تریلیۆن دینار لە چەند وڵاتێكەوە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە، دوورن لە راستییەوە و هیچ پێویستییەك بەم جۆرە قەرزكردنە لە ئێستادا نییە”.

وتیشی “حكومەت سیاسەتێكی ئابووری پەیڕەو دەكات كە پشت بە بەكارهێنانی وردی داهاتەكانی عیراق و خەرجكردنیان دەبەستێت بۆ پشتگیریكردنی خەرجییە گشتییەكان و دابینكردنی پێداویستییە داراییەكانی دەوڵەت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “حكومەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی سیاسەتە ئابوورییەكەی كە پشت بە زۆركردن و گەورەكردنی سەرچاوە داراییە بەردەستەكان دەبەستێت، بە جۆرێك كە مسۆگەركردنی پشتگیریكردنی خەرجییەكان و دابینكردنی پێداویستییە داراییەكان دابین بكات”.

جەختی لەوەش كردەوە “بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوت یارمەتیدەرێكی باش بووە لە بەهێزكردن و گەشەپێدانی داهاتەكان”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان