ئێران وەڵامی بەریتانیای دایەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران چەند رێکارێکی تووندی دژ بە حکومەتی بەریتانیا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد لە وەڵامی هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتەدا، تاران دەزگای هەواڵگریی هێزەکانی دەریایی و ئاسمانیی شاهانە وەک رێکخراوی تیرۆریستی پۆلێن دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەم بڕیارانە لە وەڵامی هەڵوێست و دوژمنکارییەکانی ساڵی رابردووی لەندەنن دژبە تاران، بەتایبەت پێشکەشکردنی بنکەی سەربازیی و لۆجستی لەلایەن بەریتانیاوە و هەروەها بڕیاری لەندەن بۆ پۆلێنکردنی سوپای پاسداران لە چوارچێوەی یاسای هەڕەشە نێدەوڵەتییەکاندا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ لەمەودوا دەزگای هەواڵگریی دەرەکیی بەریتانیا (ئێم ئای 6) بەپێی یاسای تووندکردنی سزای سیخوڕی و هاوکاریکردن لەگەڵ نەیاران، وەک گرووپێکی دژبەر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو ” ئەم بڕیارانە بەپێی بنەما نێودەوڵەتییەکان و لە چوارچێوەی مافی مامەڵەی هاوشێوەدا دراون، بەریتانیا بەرپرسی یەکەم دەبێت لە هەر دەرئەنجام و لێکەوتەیەکی ئەم گرژییانە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان