مه‌ودا میدیا-
دواى دابه‌زینه خێراكه‌ى زێڕ و زیو له كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو، هێشتا بانكه گه‌وره‌كانى جیهان پێشبینیی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ ده‌كه‌ن، باسیش له‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى زێڕ، زیو‌یش به‌رزده‌بێته‌وه.
كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو، پێش داخستنى بازاڕى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى زێڕ و زیو دابه‌زینێكى خێرایان تۆماركرد، ئۆنسه‌ى زێڕ 160 دۆلار دابه‌زى و یه‌ك ئۆنسه بۆ 4328 دۆلار دابه‌زى، زیو‌یش 6 دۆلار دابه‌زى و بۆ 67 دۆلار بۆ یه‌ك ئۆنسه دابه‌زى.
ئه‌و دابه‌زینه خێرایه‌ى زێڕ و زیو بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى داتاكانى ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕایه‌وه كاتێك به‌شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕواننه‌كرا هه‌لى كار له ماوه‌ى ئه‌و مانگانه 185 هه‌زار هه‌لى كار بوو، ئه‌وه‌ش زۆر زیاتر بوو له چاوه‌ڕوانییه‌كان كه 85 هه‌زار هه‌لى كار دیاریكرابوو به‌ڵام رێژه‌كه دوو هێنده‌بوو.
هه‌روه‌ها، ئه‌گه‌رى به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سووى بانكى به 25 خاڵ، له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو به سه‌رۆكایه‌تیی كیڤن وارش، سه‌رۆكى نوێى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و دابه‌زینه‌ش، هێشتا بانكه گه‌وره‌كانى جیهان پێشبینیی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ و زیو ده‌كه‌ن.
بانكى ئۆف ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێك له بانكه گه‌وره‌كانى جیهان نوێترین پێشبینیی خۆى بڵاوكرده‌وه له باره‌ى نرخى زێڕ و به‌پێى بانكه پێى وایه تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 6000 هه‌زار دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
له لایه‌كى تریشه‌وه دۆیچه بانك به هه‌مان شێوه پێداگریی له‌سه‌ر پێشبینییه‌كانى خۆى ده‌كات و پێى وایه تا كۆتایی ئه‌مساڵ، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 5500 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
بانكه‌كان و سه‌رمایه‌دارانیی جیهانییش له باره‌ى نرخى زیو باس له به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌وره ده‌كه‌ن و پێیان وایه له نیوه‌ى دووه‌مى ئه‌مساڵ نرخى زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌زرده‌بێته‌وه یه‌ك ئۆنسه بۆ سه‌ر 130 دۆلار گران ده‌بێت.
ع