قۆناغی دووەمی زەوی دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە ئاشکرایکرد ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی تەواو بوون و بەمنزیکانە پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.

سەلام بیلال ئەسکەندەر، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند “ئامادەکاریی و نەخشەسازییان بۆ دابەشکردنی قۆناغێکی تری زەوی تەواوکراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەکە دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە قۆناغی دووەمدا (575 پارچە زەوی) بۆ خێزانی سەربەرزی شەهیدان و (718 پارچە زەوی) بۆ ئەو زیندانییە سیاسییانە تەرخاندەکرێت کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان لە ساڵی 2018وە هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەگشتیی پێویستییان بە دابینکردنی (10 هەزار پارچە زەوی) هەیە بۆ ئەوەی (هەشت هەزار و 500 پارچە) بەسەر چین وتوێژەکاندا دابەش بکەن و (هەزار و 500 پارچە زەویش) بۆ قەرەبووکردنەوەی جووتیاران و خاوەن زەوییەکان تەرخان بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان