مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگهیاند، پێویسته ئهمهریكا كۆتایی به شهڕ بهێنێت و قهرهبووى زیانهكانى ئێران بكاتهوه.
عهلى عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند “شەڕی تێکەڵاوی نێوان ئێران و ئەمهریکا، بەدەر لە ململانێیەکی سەربازی، ئەندازەیی دەسەڵاتی جیهانیی دەگۆڕێت و ئێرانێکی بەهێزیش بە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز وەک تەنگەڵانی گرنگی وزە و دیاریکردنی رێساکانی دەستڕاگەیشتن پێی و نەزمی تاک جەمسەری کڕنۆشی بۆ ئەم واقیعە نوێیە گرتووە”.
وتیشى “گەلان و زلهێزە ناوچەییەکان دەتوانن ئاسایشی خۆیان مسۆگەر بکەن بەبێ ئەوەی پشت بە چەتری ئەمنیی ئەمهریکا ببەستن، دەسەڵاتی سەربازیی بۆ ئێمە ئامانج نییە، ئامرازێکە، ئێران شەڕی ناوێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “پلانی ئێران بۆ ئاسایشی بەردەوام لەسەر پێنج بنەما دامەزراوە، کۆتایی هێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکاندا بەتایبەتی لوبنان و غەززە، دانووستان لە کاتی هەڕەشەکردندا سەپاندنە، هەڵگرتنی تەواوەتی سزاکان و ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆككراوى نەتەوەی ئێران”.
باسى لهوهشكرد “پێدانی قەرەبووی شەڕە سەپێنراوەکان، نەتەوەی ئێران قەرزدار نییە، دەبێ قەرزی بدرێتەوە، داننان بە سەروەری ئێران بەسەر گەرووی هورمز و گۆڕینی میکانیزمی هورمز بە چەتری ئەمنیب کۆنی ئەمهریکا، دڵنیابوون لە دووبارە دەستدرێژی نەکردنەوە و پێکهێنانی رێکخستنە ئەمنییە ناوخۆییەکان لە رۆژئاوای ئاسیا”.
ع