مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له نوێترین په‌یامیدا ده‌ڵێت، دۆڕ‌انى كۆمارییه‌كان “حزبه‌كه‌ى تره‌مپ” به ماناى ئه‌وه دێت ئه‌مه‌ریكییه‌كان شه‌ڕیان ناوێت.
محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له په‌یامێكدا نووسیویه‌تى “چ لەبەر ویژدان بێت یان تێچووی ژیان، ئەمه‌ریکییەکان وتیان “نەخێر بۆ جەنگ” و ئێمەش پشتیوانیی لەم پەیامە دەکەین”.
باسى له‌وه‌شكردووه “ئەگەر حکومەتی ئەمه‌ریکا خیانەت لە خەڵکی خۆی بکات لە پێناو خزمەتکردنی پارەپێدەران، ئەوا تێدەگات کە “نەخێر”ـەکەی ئێمە مۆتەکەی بەدوادادێت”.
رۆژى رابردوو هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن، حزبه‌كه‌ى تره‌مپ كه كۆمارییه‌كانن، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان دۆڕاندووه و دیموكراته‌كان زۆرینه‌ى ئه‌نجومه‌نى پیران و كۆنگرێسیان بردووه‌ته‌وه.
ع