مەودا میدیا-
فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد سەپاندنی فەرمانەکانی ئەمەریکا بۆ داخستنی دەروازە سنورییەکانی نێوان عیراق و ئێران رەتدەكاتەوەو داوا لە حكومەت دەكات دەستبەجێ بیانکاتەوە.
فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “لێدوانەکەی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە دژبەیەکە و ئەو پاساوە تەکنیکییانەی حكومەت ئاشکرا دەکات کە ئەجێندایەك هەیە باشووری وڵات دەکاتە ئامانج و دەستوەردان لە بڕیاری سەروەریدا دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییەو و گەلەکەی و هێزە نیشتمانییەکان دژبە هەر پێشێلکارییەک دەوەستنەوە کە سەروەریی یان ملکەچكردن بۆ ئەجێندای دەرەکی کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵات بگەیەنێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “لێدوانەكەی فوئاد حسێن ئاشكرایكرد پاساوەكانی حكومەت بۆ داخستنی دەروزارەكان راست نین و لەژێر فشاری ئەمەریكادا بووەو خۆسەپێنی واشنتۆن بەسەر بەغدا رەتدەكەنەوە”.
ب ح