دیموكراتەكان بەڵێن دەدەن كۆتایی بە شەڕ لەگەڵ ئێران بهێنن

مەودا میدیا-
حەكیم جێفریس، سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا، رایگەیاند “پارتەكەی كاردەكات بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران و پێداچوونەوە بە خەرجییەكانی حكومەتدا”.

جێفریس لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ئەمڕۆ سێشەممە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد “دیموكراتەكان بەنیازن سەرنجیان لەسەر كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران، چارەسەركردنی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان، بەهێزكردنی خزمەتگوزارییەكانی چاودێری تەندروستی و خستنەڕووی خەرجییەكانی حكومەت و پێداچوونەوە و لێپرسینەوە بێت”.

وتیشی “حزبەكەی هەوڵدەدات ئامرازە یاسایی و چاودێرییە بەردەستەكان بەكاربهێنێت بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و دڵنیابوون لەوەی كە پارەی باجدەران ئاراستەی ئەولەویەتەكانی ئابووری و پەیوەندیدار بە خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتیانی ئەمەریكی دەكرێت”.

ئەم لێدوانانە جێفریس دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا دێت كە لە 3ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، كە تێیدا دیموكراتەكان سەركەوتنیان بەدەستهێنا و توانیان كۆنترۆڵی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران بكەنەوە.

بڕیاریشە لە 3ـی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو دیموكراتەكان ئەركەكانی خۆیان بگرنە ئەستۆ و سەركردەكانیشیان بەڵێنیان داوە كە پرسی شەڕ لەگەڵ ئێران بكەنە ئەولەوییەتی كارەكانیان و هەوڵی كۆتاییهێنانی بدەن.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان