مەودا میدیا-
ئێوارە ئەمڕۆ ئامینە حەسەن گەڵاڵی، دایکی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان لە قەزای شارەزوور کۆچی دوایی کرد و لەسەر داوای عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، تەرمەکەی لە گوندی گوڵەخانە بەخاک ناسپێردرێت.
حسەین محەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “لەئێستادا تەرمی ئامینە حەسەن گەڵاڵی، دایکی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، سەرۆکی بزووتنەوەکەیان بردووەتەوە بۆ سلێمانی و لەو شارە بەخاکدەسپێردرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ناکۆکیی نێوان عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان و محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەسەر شوێنی بەخاکسپاردنی تەرمەکە نییە و ئەو دەنگۆ و هەواڵانەیان لە سۆشیال میدیا بەرچاوکەوتووە”.
ب ح