مەودا میدیا-
دەستەی پەیوەندییە گشتییەكان و پەیوەندیی حكومی لە نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، بڵاویكردەوە”ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە كە لە رێگەی هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاو كراونەتەوە سەبارەت بە داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی 72 كاتژمێر”.
تیمار سەعد مەعن، سەرۆكی دەستەی پەیوەندییە گشتییەكان و پەیوەندیی حكومی رایگەیاند “ئاسمانی عیراق كراوەیە و هاتوچۆ تێیدا بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هیچ بڕیارێك بۆ داخستنی نییە”.
وتیشی “ئەو گرتە ڤیدیۆییەی كە لەو بارەیەوە بڵاو كراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ پێشووتر و دەستكاری كراوە، بۆیە داوا لە بەكاربەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەین بەدواداچوون بكەن و وردبینی لە گواستنەوەی زانیارییەكاندا پەیڕەو بكەن و بەشداری لە بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەكاندا نەكەن، لەگەڵ پەیوەندیكردن بە سەرچاوە رەسمییەكان لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەكاندا”.
ئ پ