مهودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئهمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن حوسییەکانەوە لە یەمەنەوە هەڵدرابوون، دوای چوونە ناو ئاسمانی سعودیە بەسەر ناوچەی مەککە لە رۆژئاوای سعودیە خرانه خوارهوه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بەرگریی ئاسمانی بە سەرکەوتوویی رێگریی لە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکە کردووە، هیچ وردەکارییەکی دەستبەجێ سەبارەت بە ئامانجە مەبەستدارەکان یان هەر زیانێک کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاتبێت، نەخراوەتەڕوو.
ئەم راگەیاندنە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان سعودیە و حوسییەکان بەردەوامە، کە پێشتر هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئەنجامداوە و دامەزراوە و شوێنەکانی ناو شانشینی سعودیەیان کردۆتە ئامانج.
لە چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بەئامانج کردنی خاکی سعودیە، هاوکات لەگەڵ دووبارە پێکدادان لەگەڵ حوسییەکان.
رۆژی 11ی ئەم مانگە دەسەڵاتدارانی سعودیە رێگریی و لەناوبردنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان راگەیاند کە لەلایەن حوسییەکانەوە لە ناوچەکانی مەککە و باشوور هەڵدرابوون.
رۆژی 12ی ئەم مانگە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، پاشماوەی دوو مووشەکی بالیستیک کە لەلایەن بەرگرییە ئاسمانییەکانەوە رێگرییان لێکراوە، لە دوو شوێنی ناوچەی مەککە کەوتوونهتە خوارەوە.
ع