مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و دوو شه‌ممه، له به‌غدا، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ماڵی هومام حەمودی ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى جورف نه‌سر تاوتوێ كرا كه دوایین مۆڵه‌ت دراوه‌ته جزبولڵا بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه راده‌ستى ده‌وڵه‌ت بكه‌نه‌وه و عه‌لى زه‌یدیش هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێزى كردووه.
به‌پێى میدیا عیراقییه‌كان، زه‌یدى توڕه‌بووه و باسى له‌وه‌كردووه پێویسته له ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌م ناوچه‌كه بكه‌وێته ژێر ده‌ستى ده‌وڵه‌ت و چیتر هیچ هێزێك نه‌بێته له ده‌ره‌وه‌ى یاسا و ده‌وڵه‌ت.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه بڵاوكراوه‌كان “زه‌یدى له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و توڕه‌بووه و چووه‌ته ده‌ره‌وه” به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كى تر له‌و باره‌وه نییه.
له لایه‌كى تریشه‌وه لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی عیراق، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی و هەردوو وەزیری بەرگریی و ناوخۆ، لە پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی بەقاچاغبردنی نەوت و رووداوەکانی جورف سەخر.
ع