مهودا میدیا-
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، ئهمڕۆ چوارشەممە به سهردانێك گهیشته چین و رایگهیاند، چاوهڕێى کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی داهاتووی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین دهكات.
له لایهكى ترهوه رەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرت و ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی ئەوروپا بە وازهێنان لە بازاڕی روسیا و سەرچاوە کەم تێچووەکانی وزە، پێگە و توانای خۆی لەدەست دەدات.
ئاژانسی هەواڵی روسی تاس لە زاری پوتینەوە رایگەیاندووە، پێشبینیی دەرئەنجامە ئەرێنییە گرنگەکان دەکات لە کۆبوونەوەی داهاتووی ترەمپ و شی، بەڵام لە راپۆرتەکەدا وردەکارییەکانی سەبارەت بە بەروار و شوێن و کارنامەی کۆبوونەوەکە نەخراوەتەڕوو.
پوتین رایگەیاندووە، یەکێتی ئەوروپا نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ دەرئەنجامەکانی وازهێنان لە بازاڕی روسیا و دابینکردنی وزەی کەم تێچووی خۆی بگونجێنێت و دووپاتیکردەوە کە ئەم گۆڕانکاریانە بووەتە هۆی دابەزینی پێگە و توانا ئابوورییەکانی.
وتەکانی پوتین لە کاتێکدایە کە ناکۆکی بەردەوامی نێوان مۆسکۆ و ئەوروپا لەسەر شەڕی ئۆکرانیا و سزاکانی رۆژئاوا بەسەر روسیادا سەپێنراو، هەروەها گۆڕانکارییەکانی بازاڕەکانی وزەی ئەوروپا لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە شوباتی 2022.
ع