شەش فەڕەنسی لە عیراق بۆ هەتا هەتایی زیندانی دەکرێن

مەودا میدیا-

بە ئامادەبوونی نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ عیراق، دادگای دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ شەش هاوڵاتیی به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسی ده‌ركرد.

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق رایگه‌یاند “ئەو شەش هاوڵاتییە به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسییە به‌تاوانی ئه‌ندامێتییان له‌ رێكخراوی داعش و بەپێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر (ژماره‌ 13ی ساڵی 2005) و یاسای سزدانی عیراقی، سزادراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “به‌م شەش كه‌یسه‌وه‌، تێكڕای ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م دۆسیه‌دا سزا دران، بۆ (16 هاوڵاتیی هەڵگری رەگەزنامەی فه‌ڕه‌نسی) بەرزبووەتەوە کە لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا چەکدار بوون”.

بەپێی زانیارییەکان، ئه‌م شەش فەڕەنسییە، دوای پەلاماری چەکدارەکانی هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی كورد، له‌ گرتووخانه‌كانی رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ راده‌ستی عیراق كراون.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان