بەغدا، هەرێمی کوردستان بە حەوت مەرجەوە پابەند دەکات

مەودا میدیا-

بەپێی رەشنووسی بودجەی 2027ی عیراق، هەرێمی کوردستان بە رادەستكردنی تەواوی نەوت و داهاتی نانەوتی و قەدەغەكردنی ئەنجامدانی گرێبەستی نەوت و غاز بەبێ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ پابەند دەكرێت.

بەپێی زانیارییەکان، لە رەشنووسی بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2027دا، پشكی هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 12 تریلیۆن و 859 ملیار دینار دیاریكراوە، بە مەرجی رادەستكردنی 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و داهاتی نانەوتی و هەروەها ناردنی مانگانەی پارەی مووچەش بەستراوەتەوە بە جێبەجێكردنی تەواوی حەوت مەرجى یاسایی لەسەر هەرێم.

بەپێی ماددەی 10ی پڕۆژە یاسای بودجەی 2027، حەوت مەرج و پابەندیی بۆ هەرێم دیاریکراوە، دیارترینیان یەکلاکردنەوەی شایستە داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە بۆ ساڵانی 2004 تاوەکو 2026، کە بڕەکەی (نۆ تریلیۆن و 329 ملیار دینارە)، لەگەڵ دانەوەى قەرزەکانی بانکی بازرگانیی عیراق کە بڕەکەی (سێ تریلیۆن و 446 ملیار دینارە) لە ماوەی حەوت ساڵدا.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان