وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى كردووه‌ سوودى بانكیی به‌رزنه‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى گەنجینەی ئەمه‌ریکا داوا لە بانکی فیدراڵیی وڵاته‌كه‌ى كردووه‌ رێژەی سوودى بانكیی بە رێژەی 50 خاڵ بەرز نەکاتەوە.

سکۆت بێسنێت، وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکا داواى لە بانکیی فیدراڵی وڵاته‌كه‌ى كردووه‌ رێژەی سوودى بانكیی بە رێژەی 50 خاڵ بەرز نەکاتەوە، لە کاتێکدا هەندێک لە بەرپرسانی بانکی ناوەندیی داوای زیادکردنی زیاترى سوودى بانكیی دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان”.

بێسێنت وتویەتی، شۆکی وزە و دابەزینی نرخی گەیاندنی نەوتی خاو هۆکارێکن کە پێویستی بە خۆگرتن هەیە لە کاتی بڕیاردان لەسەر رێژەی سوود.

بڕیارى 8 و 9ى مانگى داهاتوو، بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه‌ و بڕیار له‌ باره‌ى رێژه‌ى سوودى بانكى بدات و به‌پێى پێشبینییه‌كانیش هه‌تا ئێستا باس له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سوود ده‌كرێت 25 بۆ 50 خاڵ، به‌ڵام فشاریش له‌سه‌ر بانكه‌كه‌ هه‌یه‌ تا رێژه‌ى سوود وه‌ك خۆى بهێڵدرێته‌وه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان