له‌ هه‌رێمى كوردستان تێلیگرام راده‌گیرێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سته‌ى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكومه‌تى عیراق داواى لێكردووین تێلێگرام رابگرین و ئێمه‌ش جێبه‌جێى ده‌كه‌ین.

راگەیانراوێک بۆ ڕای گشتی..

ئاگاداری هاونیشتیمانیانی بەرێز دەکەینەوە کەوا لە رێگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ، نوسراوێکی فەرمی حکومەتی عیراقی فیدراڵ ، سەبارەت بە راگرتنی پلاتفۆڕمی تیلگرام بە دەستمان گەیشت.

لە نوسراوەکەدا رونکراوەتەوە کە ئەم بڕیارە بە راگرتنی کاتی پلاتفۆرمەکەیە ، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی نا یاسایی کە هەرەشەن دژ بە ئاسایشی نیشتیمانی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی گوتاری توندوتیژی و رق و کینە.

بڕیارەی ئاماژەپێدراوی حکومەتی عیراقی فیدراڵ دەرفەتی داوە بەو کۆمپانیایەی پلاتفۆڕمەکە بەڕێوەدەبات کە لەماوەی ٣٠ رۆژدا پابەندی یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی بن.

بۆیە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ بە نووسراوێکی تایبەت داواکاری حکومەتی فیدڕاڵی ئاراستەی گشت کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کرد بە تایبەت ئەوانەی کە مۆڵەت پێدراوی وەزارەتمانن لە هەرێمی کوردستان ، کە بە پێی یاسا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی کاری پێویست ئەنجام بدەن .

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
٢٢-١١-٢٠٢٦

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان