ئاساییبوونه‌وه‌ى جورف لسه‌خر كاتی ده‌وێت

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق دووپاتیكرده‌وه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ى دۆخى ئاسایی بۆ ناوچه‌ى جورف لسه‌خر كاتى ده‌وێت، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى پلانێكى حكومه‌تدایه‌.

میقداد میری حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتەکە و وتەبێژی وەزارەتەکە بە سکای نیوز عەرەبی راگەیاند “ناوەندی جورف لسەخر لە ژێر بەرپرسیاریه‌تیی پۆلیسی ناوخۆییدا دەبێت، هاوکات هێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵیی لە ناوچەکانی دەوروبەری جێگیر دەکرێن”.

روونیشی کردەوە “سوپا و پۆلیس و هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری لە جورف لسەخر ئەرکی خۆیان گرتوه‌تە ئەستۆ، پرۆسەی رادەستکردنەکە بەپێی خشتەی دیاریکراو بەردەوامە و دۆخی ئەمنی جێگیرە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “گەڕاندنەوەی دۆخی ئاسایی بۆ جورف لسەخر کاتێکی زۆری دەوێت، ئەمەش وەک بەشێک لە پلانێکی حکومەت”.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق، تەواوبوونی جێگیرکردنی یەکەکانی سوپا و پۆلیسی وزەی لە ناوچە بەرپرسیاریه‌تییەکانی خۆیان راگەیاند، کە بە فەرمیی بە جورف ئەلنەسر ناسراون، لە کاتێکدا گۆڕینی ئەو هێزە ئەمنیانەی کە ماونەتەوە بەردەوامە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان