زاگرۆس هیوا: په‌كه‌كه‌ چه‌ك دانانێت

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستان “په‌كه‌كه‌” رایگه‌یاند، پەکەکە چەکەکانی بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە هەلومەرجی ئێستادا دەهێڵێتەوە.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگه‌یاند “په‌كه‌كه‌ پابه‌نده‌ به‌ پرۆسەی ئاشتیی لەگەڵ تورکیا و پابەندبووین بە ئاگربەستی هەمیشەیی”.

باسى له‌وه‌شكرد “پەکەکە چەکەکانی بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە هەلومەرجی ئێستادا دەهێڵێتەوە، چەکداماڵینی تەواوەتی بە مەرجی گۆڕانکاریی لە سیاسەتی حکومەتی تورکیا بەرانبەر کورد و داننان بە مافە سیاسیی و کولتووری و ناسنامەییەکانیان و ئازادیی فیزیکی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان دەکرێت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پابەندبوونی پەکەکە بە چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد پرسێکی نوێ نییە و ئەو پارتە لە ساڵی 1988ەوە بەدوای چارەسەری سیاسیدا دەگەڕێت، کاتێک عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان داوای لە حکومەتی تورکیا کرد بچێتە دانووستان لەگەڵ بزووتنەوەکە”.

ده‌شڵێت “پەکەکە هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ داماڵینی چەک لەم دۆخەی ئێستادا چونکە ئەنكەرە تا ئێستا هیچ هەموارکردنەوەی یاسایی و دەستووری نەکردووە بۆ داننان بە مافەکانی کورد”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان