مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه پاره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتییان گران كرابێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “پاره‌ى به‌شه‌خۆراك بۆ یه‌ك كه‌س 500 دینار دیاریكراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ى كه بریكاره‌كان وه‌ریده‌گرن”.
وتیشى “ئه‌وه‌ى باس له زیادكردنى پاره‌ى به‌شه‌خۆراك ده‌كرێت له 500 دیناره‌وه بۆ 1000 دینار، راست نییه و له لایه‌ن به‌غداشه‌وه ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه له‌و باره‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “زیادكردنى پاره‌ى به‌شه‌خۆراك له‌ده‌ستى وه‌زاره‌تى بازرگانیی به‌غدایه‌وه ئێمه‌ش هیچمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و هه‌ر نرخه كۆنه‌كه‌یه”.
ع