مەودا میدیا-
كەمێك پێش ئێستا شاندی مەكتەبی سساسی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی و بە مەبەستی تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسیە كە دیارترینیان بڕیارەكانی ئەم دواییەی زەیدییە كۆدەبنەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی بەشدار دەبن.
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ژمارەیەك دۆسیەی سیاسیی هاوبەش و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو حزب دەكەن، سەرەڕای گفتوگۆكردن لەسەر دیارترین ئەو پرسانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و عیراق و ئەو بڕیارانەی لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچوون، لە پاڵ ئەو ئامادەكارییانەی كە بۆ كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەكرێن.
ئ پ