به‌شه‌ برنجى سه‌به‌ته‌ى شه‌شه‌م دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دواى ته‌واوبوونى به‌شه‌ برنجى سه‌به‌ته‌ى پێنجه‌مى به‌شه‌خۆراك، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌ برنجى سه‌به‌ته‌ى شه‌شه‌م.

كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌شه‌ برنجى سه‌به‌ته‌ى شه‌شه‌م به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى به‌شه‌خۆراكمان كردووه‌”.

وتیشى “دابه‌شكردنى به‌شه‌ برنجى سه‌به‌ته‌ى شه‌شه‌م بۆ ناو شارى سلێمانییه‌ و ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردن به‌سه‌ر هاوڵاتیىان”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له‌ ده‌ره‌وه‌ى شارى سلێمانى به‌شه‌ برنجى پێنجه‌م تازه‌ ته‌واو بووه‌، هه‌ر كه‌ ناو شار ته‌واو بوو، به‌شه‌ برنجى سه‌به‌ته‌ى شه‌شه‌میش ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌كه‌ین بۆ دابه‌شكردن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان