شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەرێمی کوردستانن

مەودا میدیا-

شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانی عیراق بە سەرۆکایەتی هادی عامری و محەمەد شیاع سودانی گەیشتنە هەولێر و بڕیارە له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كۆببنه‌وه‌.

بەپێی زانیارییەکان، شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی تاوتوێ دەکەن.

شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەریەک لە (محەمەد شیاع سودانی، هادی عامری و موحسین مەندەلاوی) پێکهاتوون و ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکەن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان