مه‌ودا میدیا-
مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند ” دەروازەی سنوری سێمێلکا لەژێر دەستی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات دەمێنێتەوە”.
وتیشى “دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر هاوکاتى یەكخستنیان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەت بەردەوام دەبن لە کارەکانیان، لەگەڵ گۆڕینی دەستەكان بۆ بەڕێوەبەرایەتی، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی کاتی‌دا کراوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له ناو ده‌روازه‌ى سێمێلكا نوسینگەیەکی حکومەتی کاتی دادەمەزرێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “لیوایەک لە حەسەکە، لیوایەکی دیکە لە قامیشلۆ و سێهەمیش لە شاری دێریک جێگیر دەکرێن”.
ع