مالیکی: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی یاساییە

مەودا میدیا-

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمییە و بە یاسا لە پەرلەمان پەسەندکراوە.

نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند “حەشدی شەعبیی بەشێكە لە سیستەمی ئەمنیی عیراق و بە یاسا دامەزراوە، رۆڵی یەكلاكەرەوەی هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حەشدی شەعبی دامەزراوەیەكی فەرمی و بە یاسا پەسەندكراوە لە پەرلەمان، هەر هەنگاوێک لەبارەی هەڵوەشاندنەوە یان تێكەڵكردنی لە چوارچێوەی دەستوو رو یاسا و بە بڕیاری دەوڵەت دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان