مەودا میدیا-
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە بنکەی تەنەف بە تەواوەتی كشاونەتەوە، کە دەکەوێتە سێگۆشەی سنووری نێوان سوریا. عیراق و ئوردن.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند “هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بنکە سەربازییەکەیان بە یەكجار بەجێهێشتووەو بەرەو خاکی ئوردن کشاونەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی سوریاوە لە بنکەی تەنەف جێگیر بوون کە یەکێکە لە هەستیارترین و ستراتیژیترین بنکە سەربازییەکان لە سوریا”.
ئەوەشی خستەڕوو “تاوەکو ئێستا هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی هۆکاری کشانەوەکەی ئاشکرا نەکردووە و بنكەكە رادەستی فیرقەی 54ی وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتیی سوریا کردووە”.
ب ح