مه‌ودا میدیا-
سکرتێری شورای ستراتیژیی په‌یوەندییەکانیی دەرەوەى ئێران رایگەیاند، دۆخی دانوستانەکانی ئێستا لەگەڵ دانوستانە پشووەکان لە بنەڕەتدا جیاوازە، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات گه‌روى هورمز داده‌خه‌ین.
جەلال دێهقانی فیرووزئابادی، سکرتێری شورای ستراتیژیی په‌یوەندییەکانی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “خولی پێشووی دانوستانەکانی مەسقەت لە کردەوەدا، پلانێک بوو بۆ هێرشكردنه سەر ئێران و ئەم خولەش ئەبێ وشیار بین تا ئەو پیلانە دووبارە نەبێتەوە”.
وتیشى “بەرنامەی ئەتۆمی ئێران رێگاچارەی سەربازیی نییە و ئەو بابەتە بە هەموو جیهان و ئەمه‌ریکا سەلمێندراوە، ئەو بابەتە کە ئەمه‌ریکا لە شەڕ لە دژی ئێران پاشەکشێی کرد و ئامادەی دانوستان بوو، دەستکەوتێکی گەورەیە”.
ئه‌وه‌شى خسه‌ڕوو “ئەگەر شەڕ رووبدات گەرووی هورمز دادەخه‌ین، ئه‌وه شتێكى حه‌تمى ده‌بێت”.
ع