مه‌ودا میدیا-
رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران په‌یامێكى توندى دایه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاو ده‌ڵێت، یه‌ك زللـه ده‌توانێت كۆتایی به به‌هێزترین وڵات بهێنێت.
عه‌لى خامنه‌یی له په‌یامێكدا وتى “ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ ئێران له‌ناو ببات، كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگرى ئه‌مه‌ریكى ترسناكه، به‌ڵام له‌و ترسناكتر ئه‌و چه‌كه‌یه كه ده‌توانێ ئه‌و كه‌شتییه نقومى قووڵایى ده‌ریا بكات”.
وتیشى “سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه ئه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه سوپاكه‌یان به‌هێزترینه له دنیادا، به‌ڵام زۆرجار به‌هێزترین سوپا زللـه‌ی ئه‌وتۆى به‌رده‌كه‌وێت كه ناتوانێ بكه‌وێته‌وه سه‌رپێ”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “به‌مدواییه تره‌مپ وتى 47 ساڵه ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر كۆمارى ئیسلامیى زاڵ بێت، گله‌یى له گه‌له‌كه‌ى كرد، ئه‌مه ددانپێنانێكى باشه، منیش ده‌ڵێم، تۆیش ناتوانى ئه‌م كاره بكه‌یت”.
ع