چیتر پێویست ناكات مۆڵه‌تى شۆفێرى هه‌ڵبگریت

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكردووه‌، ئەگەر مۆڵەتی شۆفێرییەکەتان پێنەبوو، دەتوانن لە رێگەی موبایلەکانتانەوە کۆپییەکی دیجیتاڵی نیشانی مەفرەزەکانی هاتووچۆ بدەن

وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردوەتەوە “لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، ئێستا شۆفێران دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی KRDPassـەوە کۆپییەکی ئەلیکترۆنیی مۆڵەتی نوێی شۆفێرییەکەیان ببینن و لە کاتی پێویستدا بەکاری بهێنن”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێری دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لە موبایلەکانیاندا هابێت بۆ رایکردنی کارەکانیان”.

هه‌روه‌ها “ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە کە لە بەشی “جزدان”ی ئەپەکەدا بەردەستە، رێگە بە هاوڵاتییان دەدات لە کاتی نەبوونی مۆڵەتەکەیاندا بە هەر هۆکاریک، کۆپییەکی دیجیتاڵی نیشانی مەفرەزەکانی هاتووچۆ بدەن و کارەکانیانی پێ رایی بکەن”.

بۆ سوودمەندبوون لەم تایبەتمەندییە، پێویستە بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید و ئایفۆن وەشانی نوێی ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنن تاوەکو هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتەکەیان بەشێوەیەکی پارێزراو بکەوێتە بەردەستیان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان