مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ئاشکرایکرد بەهۆی بەردەوامی گرژییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، مەترسی هەیە شەڕێکی نوێ لە سوریا سەرهەڵبدات.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند “قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەهێزکردنی گیانی یەکڕیزی و هەماهەنگی و هاوپەیمانی بەرپرسیارانە هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێشتا زۆرێک لە بڕگەکانی رێککەوتنی 2026/1/29، كه له نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتی سوریا جێبەجێ نەکراون”.
ئەوەشی خستەڕوو “نوێنەرایەتی ژنان لە دامودەزگا کاتییەکانی حکومەتدا سنووردارە، هەروەها کارکردن بۆ دووبارە داڕشتنەوەی لیواکان و رێکخستنەوەی هەیکەلی سەربازیی بەردەوامە”.
ب ح