مه‌ودا میدیا-
نورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تی یاسا له عیراق، له نوێترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاندووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له كاندیدبوون بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ناكشێته‌وه.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق به ئاژانسی “فرانس پرێس”ى راگه‌یاند “سورم له‌سه‌ر كاندیدبوونم بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق”.
باسى له‌وه‌شكردووه “بە هیچ شێوەیەک نیەتی کشانەوەم نییە و لەو پرسە پاشگەز نابمەوه”.
شاره‌زایانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمیى هۆشداریداوه له كاندیدبوونه‌وه‌ى مالیكى ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات ره‌نگه دۆخى عیراق تێكبچێت و به‌تایه‌تتیش له رووى ئابوورى كه یه‌ده‌گى دراوى عیراق له ئه‌مه‌ریكا و وڵاته‌كه ده‌توانێت ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرێت.
شرام عه‌بدوڵلا، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت یه‌ده‌گى دراوى عیراق وه‌ك فشار به‌رانبه‌ر به عیراق به‌كاربهێنێت له كاندیدبوونى نورى مالیكى”.
وتیشى “ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ته‌نها بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك دۆلارى عیراق رابگرێت، دۆخێكى خراپ له رووى ئابوورى و بازاڕ و ژیانى رۆژانه دروست بكات و گرانییه‌كى زۆر روو له وڵاته‌كه ده‌كات”.
پێشتریش به فه‌رمى، دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باسى له مه‌ترسیی كاندیدوونى مالیكى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كردبوو.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش، هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق به فه‌رمى بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی داوه له بوونه‌وه‌ى مالیكى به سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق.
ع