هونەرمەند دەشتی كەڵهوڕی وەسێتنامەیەك بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا-
هونەرمەند دەشتی كەڵهوڕی كە یەكێكە لە هونەرمەندە دەنگخۆش و دیارەكانی كوردستان و لە دەرەوەی وڵات دەژی، بەرهەمێكی نوێی هونەری بڵاو دەكاتەوە كە وەسێتنامەیەكی تێدایە.

لە پەیوەندییەكدا دەشتی كەڵهوڕی بە مەودا میدیای راگەیاند”رۆژی 28ی ئەم مانگە كە هاوكاتە لەگەڵ یادی بەقەزابوونی كەلار، گۆرانییەكی نوێ‌ بە ئاواز و مەقامی گەرمیانی بڵاودەكاتەوە كە تایبەتە بەو قەزای”.

وتیشی”گۆرانییە نوێیەكەی سۆزێكە بۆ خاكەكەی و ئەو خەم و ژانەی كە كە هەڵیگرتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”لە كۆتایی بەرهەمە نوێیەكەیدا وەسێتنامەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە گوزارشتە لە قوڵایی خەم و شكۆی ئەو قەزایە”.

باسی لەوەشكرد”بەرهەمە نوێیەكەی لە رۆژی 28ی ئەم مانگە كە هاوكاتە لەگەڵ یادی بەقەزابوونی كەلار لە پێگە كۆمەڵایەتییەكانی تایبەت بە خۆی و میدیاكان بڵاو دەبێتەوە”.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان