سبەینێ پەیامێکی نوێی ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە

مەودا میدیا-

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەمپارتی) ئاشکردیکرد لە ساڵیادی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، پەیامێکی گرنگی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە رێگەی پەخشی راستەوخۆوە بۆ رای گشتیی بڵاودەکەنەوە.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەمپارتی) رایگەیاند “لە یەکەمین ساڵیادی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، هەڵسەنگاندنێکی نوێ بۆ چارەسەری پرسی کورد بڵاودەکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ رێوڕەسمەکە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی (یڵماز گونەی) لە ناوچەی چانکایای ئەنکەرە بەشێوەی زیندوو بەڕێوەدەچێت و پەیامی نوێی رێبەر ئۆجەلان سەبارەت بە داهاتووی پڕۆسەی ئاشتی و هەنگاوەکانی چارەسەری لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن و گەل دەخرێتەڕوو”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان