مەودا میدیا-
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئاشکرایکرد ئێران داوای لێكردون رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ رێگریكردن لە دزەكردنی گرووپەكانی ئۆپۆزسیۆن لە سنوورەكانی عیراقەوە.
قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند “هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ لایەنە جیاجیاکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان و راگرتنی پەرەسەندنەکان و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بەردەوامە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جەخت لە رێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات و رێگرتن لە دزەکردنی هەر گرووپێک یان بەزاندنی سنووری ئێران یان ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە خاکی عیراقەوە دەکەنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هێزی زیاتری پێشمەرگەی رەوانەی پشتێنەی سنووری کردووە بۆ بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵكردنی سنوورەکانی هەولێر لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران”.
ب ح