باران لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت

مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو بێت و بارانیش لە سەرجەم ناوچەکان بەشێوەی نمەباران و مامناوەند دەبارێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کاریگەری ئەم شەپۆلە تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت، هەروەها لە لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “سبەینێ ئاسمان بە گشتیی نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات بۆ پەلە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە باران تەنها لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی نمە بارانی کەم و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی

پیرمام: 12 پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی

دهۆک: 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان