مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند، هه‌موو بژارده‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به ئێران له به‌رده‌م سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكادایه.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند “هێزی دەریایی ئێرانمان لەناوبردو بەڕێژەی 90% هێرشەکانیان پاشەکشەی کردووە”.
وتیشى “هێرشی ئێران بۆ سەر دەرودراوسێکەی دەریدەخات کە ئەم کارەی ئێستامان چەند پێویست بوو، دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا چاودێریی بارودۆخەکە دەکات و هەموو بژاردە سەربازییەکان لێک دەداتەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هێشتا پلانی ئەوەمان نییە هێزی پیادە رەوانەی ئێران بکەین، بەڵام سەرۆک ترەمپ هەموو ئەگەرەکان هەڵدەسەنگێنێت”.
ع