مه‌ودا میدیا-
رۆژنامەیەکی ئیسرائیل باس له‌وه‌ده‌كات، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌دواى ئه‌وه‌وه‌یه كۆتایی به شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران بهێنێت.
رۆژنامەی یەدیعوت ئه‌حرانوتى ئیسرائیلى بڵاویكردووه “راوێژکارانی دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هان دەدەن بە داڕشتنی گەڵاڵەی کۆتایی هێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران”.
رۆژى رابردووش رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه “ڕاوێژکارانی تره‌مپ داوایان كردووه گەڵاڵەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران لە ترسی کاردانەوەی سیاسیی رووخێنەری تاران، لەبەرچاو بگرن”.
ماوه‌ى 10 رۆژهه شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستى پێكردووه.
ع