مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد ئەو هێرشەی کە چادری ماتەمینی بۆ عەلا ئەمین لە قامیشلۆ کردە ئامانج، کارێکی تێکدەرانەیە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند “هێزەکانی ئاسایش هەوڵەکانیان بۆ تاوانباران چڕکردووەتەوە و بەپێی یاسا دەیانخەنە بەردەم دادگا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بێلایەن پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی تاوانەکە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکرێن و بەشێوەیەکی شەفافانە لەگەڵ رای گشتیی بڵاودەکرێنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “پابەندبوونی تەواوی خۆیان دووپات دەکەنەوە بۆ لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی بەشدارن و بەرپرسیارن لەم تاوانە، بەبێ گوێدانە پەیوەندی و پێگەی خۆیان، بەبێ هیچ نەرمی و چاوپۆشییەک”.
ب ح