مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “لە دڵەوە نیگەران بووە بە کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، هەڤاڵانی پەیەدە و کەسوکاری سەربەرزی کۆچکردوو دەکەم و هاوبەشی خەمیانە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەڕێز ساڵح موسلیم وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی رۆژئاوای کوردستان رۆڵی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا بەرچاو بوو و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان”.
ب ح