مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەمەریکا کرد و ئاشکرایکرد دەستدرێژیی بۆسەر هەر دورگەیەکی ئێران، تەواوی بەربەستەکان تێکدەشکێنن.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “هەرکات هەوڵی داگیرکردنی هەر دورگەیەکیان بدرێت، تەواوی بەربەستەکان لادەبەن و کەنداوی فارس بە خوێن سوور دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کوژرانی سەربازە ئەمەریکییەکان لە ئەستۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکادایە، چونکە هیچ و سۆز و بەزەییەکیان نییە بۆ دوژمن و داگیرکاران”.
ب ح