حەیان عەبدولغەنی: پلانی جێگرەوەی هورمزمان هەیە

مەودا میدیا-

وەزیری نەوتی عیراق ئاشکرایکرد پلانی بەردەوامبوونی هەناردەی نەوتی خاوی وڵاتەکەیان و جێگرەوەی گەرووی هورمزیان داناوە و بڕی پێویست سووتەمەنی بۆ ناوخۆ دابینکراوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند “هەناردەکردنی نەوت 90 ٪ی داهاتی وڵاتەکەیان پێکدەهێنێت و بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەردەوامە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرهەمهێنان و دابینکردنی پێکهاتە نەوتییەکان بۆ پرکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ دابینکراوە و بری پێویستی گازی شل بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ بە تەواوی بەردەستە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە باشوورەوە وەستاوە و نزیکن لە واژۆکردنی رێککەتنێک بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری جەیهانی تورکیاوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان