مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ئاشکرایکرد بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەن کە بە درۆن کرایە سەر کونسوڵخانەکەیان لە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند “ئەمە دووەم جارە لە ماوەی یەک هەفتەدا هێرش دەکرێتە سەر کونسوڵخانەیان لە هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشەکەی ئەمجارە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کارمەندی ئەمنی و زیانی گەورەش بە باڵەخانەی کونسوڵخانەکە گەیشتووە”.
ئەوەشی خستەڕوو ” بەئامانجگرتنی نێردە و بارەگا دیپلۆماسییەکان پێشێلکارییەکی روونی هەموو یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکانە، داوای لە حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکەن، لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ئەم هێرشە بکەن”.
ب ح