مەودا میدیا-
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە هەڵوێستەکانی نێوان وەزارەتی نەوتی عیراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە.
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند “ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بژێوی هاوڵاتییان دەبێت لەو بارودۆخە ئابوورییە هەستیارەی کە عیراق تووشی دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کەڵەکەبوونی ناکۆکی لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم بەدرێژایی چەندین ساڵ بەشداربووە لە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و پێویستە هەمووان بە گیانی بەرپرسیارێتی نیشتیمانییەوە مامەڵە بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا دەکەن هەردوولا دوور بکەونەوە لە هەڵکشان یان قوڵبوونەوەی ناکۆکی و پێکەوە کار بکەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستا بەشێوەیەک کە سەقامگیریی ئابووری بپارێزێت و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بپارێزێت”.
ب ح