مەودا میدیا-
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە و بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەی کار راگیراوە و لە پاڵاوگەکانی فۆنێکس و لاناز کەمبووەتەوە.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند “سەرچاوەی سووتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان لە ئێران و پاڵاوگە ناوخۆییەکانی (کار، لاناز و فۆنێکس)ەوە دابیندەکرێت، لەماوەی دوو هەفتەدا نرخی هەر لیترێک بەنزین 100 دینار بەرزبووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جگە لە راگرتن و کەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی لە پاڵاوگەکانی ناوخۆ، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش کاریگەریی لەسەر نرخەکان هەیە چونکە بە نرخی بۆرسە دەدرێت بە پاڵاوگەکان”.
ب ح