مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به میدیاكانى پارتى راگه‌یاند، هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌غدایه و له‌كاتى خۆیدا پاره نانێرێت.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا كه ته‌نها میدیاكانى پارتى ئاماده‌ى بوون وتى “داواکاریی ئێمە لە حکومەتی فیدراڵ دوانەخستنی مووچەیە و دەبێت لە کاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرن”.
وتیشى “بۆ جارێکیش بێت، ئەمجارە یەک هەڵوێست بن و پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دژى ئه‌و دۆخه ببینه‌وه كه به‌غدا بۆ هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌خۆرانى دروستكردووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “به هه‌مووانى راده‌گه‌یه‌نم، ئێمه مان و مردنمان به یه‌كه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كوردستان”.
ع