پەیامێکی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نەورۆزدا بڵاودەکرێتەوە

مەودا میدیا-

میدیاکانی باکووری کوردستان بڵاویانکردەوە بڕیارە لە کاتی بەڕێوەچووانی ئاهەنگی جەژنی نەورۆزدا لە21ی ئازار، پەیامێکی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاوبکرێتەوە.

ئاژنسی فورات نیوز رایگەیاند “چاوەڕوان دەکرێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، نەورۆز و پێشهاتەکانی ئەم دواییانە بکات”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆتا پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی 2013 لەلایەن ئەندامانی شاندی ئیمراڵی ئەوکات (سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان) لە نەورۆزی ئامەد خوێندرایەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان