دەزگای ئاسایش ئاماری دوو رۆژی هێرشەکانی راگەیاند

مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشە درۆنیی و مووشەکییەکانی دوو رۆژی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد هێرشەکان هیچ زيانێکی گيانى نەبووە و زۆربەی هێرشەکان لە ئاسمان پووچەڵکراونەتەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند “رۆژی سێشەمە 2026/3/17، سێ هێرشی درۆنی و (دوو)هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر شاری سلێمانی – بارەگای هێزەکانی (70) لە دەرئەنجامی هێرشەکاندا دوو پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسووکی برینداربوون و هەروەها زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوو هێرشی درۆنی کاتژمێر (3:50) خولەک کراوەتە سەر شاروچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران و دوو کارمەندی ئاگركوژێنەوەی خلیفان به سووكى بریندار بوون له كاتى جێبەجێکردنی ئەرک و فەرماندا”.

ئەوەشی خستەڕوو “رۆژى چوارشەمە 2026/3/18، دوو هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری سلێمانی – بارەگاى هێزەکانی (70) و (یەک) هێرشی درۆنی کاتژمێر (دوو)ی سەرلەبەیانی کراوەتە سەر سەنتەری شارۆچکەی کۆیە، لەدوای کاتژمێر (1:30)ی خولەکی دووا نیوەڕۆ تائێستا (شەش) هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان