وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی سێ ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی وەزارەتی دارایی عیراق، رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند “بەپێی بەڵێنی سەرۆک وەزیران تاوەکو سەرەتای مانگی چوار، مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ گرفتێک لەبەردەم خەرجکردنی مووچە نییە و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق جەختیان لە خەرجکردنی مووچە کردووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان